بەغداد - INA
كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق ئەمرۆ چوارشەممە، وەڵامی وەزارەتی دارایی دایەوە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرە لەگرێبەستەكان بۆ هەمیشەیی.
كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق خوازیارە ئەو كارمەندانەی كە لەكۆمپانیاكەدا كار دەكەن لەسەر بنەمای گرێبەست نیشان بدات كە بەپێی ئەو چوارچێوەیە یاساییانە كاردەكات بۆ دامەزراندنیان بە هەمیشەیی.
ئاشكراشیكرد: دوای پەسەندكردنی وەزیری گواستنەوە ناسر حسێن ئەلشبلی و بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە كەریم كازم حسێن، بەنامەیەكی فەرمی وەڵامی وەزارەتی دارایی دراوەتەوە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی و پاشان دەستبەجێ ڕێوشوێنی دامەزراندنیان جێبەجێكردووە.