بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو داواكارییەكی پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەران كرد بۆ دیاریكردنی وادەی دەنگدان لەسەر كابینەكەی.
سودانی لە داواكارییەكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كردوە و دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەپێی بڕگەی (4) ماددەی (76) ی دەستوور و بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتی ژمارە (34) لە سێزدەی ئۆكتۆبەری 2022 دەرچووە، لە ڕاسپاردەكەماندا بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی وەزیران، پێمانخۆشە ئامادەیی خۆمانتان پێ ڕابگەیەنین بۆ پێشكەشكردنی پێكهاتەی وەزاری، تكایە بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكان بۆ ئەندامێتی لە ئەنجومەنی وەزیران و بەرنامەی وەزاری بۆ ئەندامەكانی ئەنجومەنی نوێنەران، بە میهرەبانی خشتەی دانیشتنێكی پەرلەمانی بكەن، بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پێدانی متمانە و بەرنامەی وەزاری و لیستی ناو و سی ڤی كاندیدەكان بۆتان هاوپێچ دەكەین.