هەولێرـ INA
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نلردووە ڕاگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه له‌لايه‌ن په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانياوه بڕيارى لێدرا، مه‌ترسييه‌كانى داعش و دۆخى ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى شاندی پەرلەمانی ئەڵمانیای به پشتگيرى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق له قه‌ڵه‌م دا و سوپاسى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و گه‌لى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌يان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى دووپات كرده‌وه بۆ پشتگيريى سه‌ربازى و مرۆييى ئه‌ڵمانيا له كاتى شه‌ڕى داعشدا.
هەروەها لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە
له‌باره‌ى دۆخى عێراقيشه‌وه، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هيواى خواست حكوومه‌تى نوێى عێراق له زووترين كاتدا پێكبهێنرێت كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانى و داواكارييه‌كانى هاووڵاتيان بێت و ببێته هۆى ئارامى و سه‌قامگيرى و بتوانێت كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات. داكۆكيشى له‌وه كرده‌وه كه پێويسته پێكهاته‌كانى عێراق شێوازێك بۆ پێكه‌وه‌ژيان له عێراقدا بدۆزنه‌وه.
لاى خۆيه‌وه شاندى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا، وێڕاى ستايشى پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختيان له به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و پێزانينيان بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعشدا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌يان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا نيشان دا.