بەغداد - INA
سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكان لیوا عومەر وائیلی ئەمرۆ چوارشەممە، كۆتایی بەبڕیارەكان بۆ سفركردنی ئەركە گومرگییەكان و ڕاگرتنی مۆڵەتی هاوردەكردن ڕایگەیاند، هاوكات جەختیشیكردەوە كە لێخۆشبوونەكان كاریگەرییان لەسەر داهاتی دارایی دەوڵەت هەبووە .
وائیلی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە سی ئەیلولی 2022دا بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران كە بریتی بوون لە سفركردنی ئەركی گومرگ و ڕاگرتنی رێپێدانی هاوردەكردن كۆتایی پێهێنرا، دوای ئەوەی لە مانگی ئازاری 2022ەوە تا كۆتایی مانگی ئەیلولی 2022 بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام بوو لە كاركردن بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی خۆراك و كەلوپەلە گرنگەكانی تر.
ئاشكراشیكرد: دەستە پشتیوانی لەبەردەوامبوونی ئەو لێخۆشبوونانە ناكات كەبارەكەی لەدەوڵەت گرتوە و كاریگەری زۆری لەسەر ئەو داهاتە كردووە كە بەدەستهاتوون، وتیشی: لێخۆشبوون بە هەموو شێوەكانیان كاریگەری لەسەر ئەو داهاتانە كردووە كە بەهۆی زۆریی و تێوەگرتنی ماددە جۆراوجۆرەكانەوە بەدەستهاتوون.