دەزگای هەواڵگری 6 تیرۆریست لەبەغدا دەستگیردەكات

ئەمنی
  • 26-10-2022, 13:55
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 6 تیرۆریستی لەبەغدا ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە كوالێتییەكانی بۆ بەدواداچوونی پاشماوەكانی چەتەكانی داعش، و توانی (6) تیرۆریست دەستگیر بكات كە یەكێكیان بەشداری لەئۆپەراسیۆنی مەترسیدار دژ بە هێزە ئەمنییەكانی ناوچە جیاجیاكانی بەغدای پایتەخت كردووە.
    ئاشكراشیكرد:  دەزگای هەواڵگری لەسەر بنەمای زانیاری ورد ئۆپەراسیۆنی جیا جیای ئەنجام دا بۆ بەدواداچوونی چەند ئامانجێك كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لە ناوچە جیاجیاكانی بەغدا داواكراون، ئاشكراشیكرد: (8) تیرۆریست دەستگیركراون كە لەنێویشیاندا سەركردە دیارەكانی ناو گروپە تیرۆریستییەكانی داعشن لە ژێر ناوی گروپی تیرۆریستی (تەوحید و لیوای جیهاد) كە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیان دژی هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتیان ئەنجامداوە.
    ئاشكراشیكرد: لە دانپێدانانی سەرەتاییەوە دەركەوت كە یەكێك لە تیرۆریستە دەستگیركراوەكان بە هاوەن بەشداری كردووە لە ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەكان و بارەگاكانیان و هەروەها لە تەقاندنی تانكێكی سەر بە ماڵ كە ئۆتۆمبیلی سەربازی سوپای عێراقی كردە ئامانج، رونیشیكردەوە: ڕێكارە یاساییەكان لەدژی داواكراوەكان گیراوەتەبەر و ئامادەكردنیان بۆ دادگاییكردنیان بۆ وەرگرتنی سزایەكی دادپەروەرانە.