نوسینگەی سودانی بەیاننامەیەك لەسەر كاندیدی پۆستی وەزارەتەكان لەحكومەتی نوێدا بڵاودەكاتەوە

سیاسی
  • 26-10-2022, 13:05
  • +A -A

    بەغداد - INA
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێدراو ئەمرۆ چوارشەممە، بەیاننامەیەكی لەسەر كاندیدی پۆستی وەزارەتەكانی حكومەتی نوێ بڵاوكردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو محەمەد شیاع سودانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: پرۆسەی پشكنینی كۆتایی ناوی كاندیدەكان بۆ پۆستە وەزارییەكان لە حكومەتی نوێ بەردەوامە، بۆ ئامادەكاری بۆ پێشكەشكردنیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سبەینێ پێنجشەممە.
    ئااژەی بۆ ئەوەشكردووە: پرۆسەی وردبینی لە ڕێگەی تاقیكردنەوەی ناوەكان لەلایەن لیژنە تایبەتەوە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی ناوخۆ و دادوەری و دەستەی نەزاهە و لێپرسینەوەو دادپەروەری ئەنجامدەدرێت.
    راشیگەیاند: لیژنەكان ئەو بڕوانامە ئەكادیمیانەی كە كاندیدەكان پێشكەشیان كردووە پشتڕاست دەكەنەوە، هەروەها ئەگەر تۆماری تاوان بەرامبەر یەكێكیان هەبێت و دڵنیابن لە تەواوبوونی پۆستەكەیان لە دەستەی نەزاهە و لێپرسینەوە و دادوەریدا، جەختیشی لە دوورخستنەوەی هەر كاندیدێك كردەوە كە لە تۆماری دەزگا چاودێری و ئەمنییەكانی ناوبراودا ئاماژەی پێكراوە.