كەش و هەوای عێراق .. لە سبەینێوە باران و نزمبونەوەی پلەی گەرمی دەست پێدەكات

ناوخۆ
  • 26-10-2022, 12:57
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی كەشناسی ئەمرۆ چوارشەممە، رەوشی كەش و هەوای وڵاتی بۆ چەند ڕۆژێكی داهاتوو راگەیاند و  چاوەڕوانی بارانبارین و دابەزینی پلەی گەرما دەكات لە سبەینێوە.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ پێنجشەممە نیمچە هەور بۆ  هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی كەم و هەندێك جار لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، هەروەها كەش و هەوای ناوچەی باشوور هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵات.
    ئاشكراشیكرد: كەش و هەوای ڕۆژی هەینی ئاسایی دەبێ بۆ بەشێكی هەوری هەندێك جار لە ناوچەی ناوەڕاستدا هەوری تەواو ، لەكاتێكدا كەش و هەوای ناوچەی باكوور ئاسایی دەبێت لەگەڵا بوونی نیمچە هەور، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باشوور تاڕادەیەك هەور دەبێت، پلەكانی گەرما كەمێك كەمتر دەبێت لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی ناوەراست، لە كاتێكدا كە نزیك دەبن لە ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەكانی باكوور و باشوور.
    رونیشیكردەوە: كەش و هەوای ڕۆژی شەممە لە هەموو ناوچەكانی وڵات تاڕادەیەك هەور دەبێت، لە كاتێكدا پلەی گەرمی بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە بەشی ناوەڕاست و باكوور كەم دەبێتەوە، چەند پلەیەك كەمتر دەبێت لە ڕۆژی ڕابردوو لە بەشی باشووری وڵات.
    راشیگەیاند: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەشێكی هەور دەبێت و هەندێك جار لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووردا هەور دەبێت، لە كاتێكدا كەش و هەوای ناوچەی باكوور تاڕادەیەك هەور دەبێت و پلەی گەرمیش نزیك دەبێت لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵات.