بەغداد - INA
لیژنەی نەزاهەی پەرلەمان ئەمرۆ چوارشەممە، میوانداری سەرۆكی دەستەی نەزاهە و ستافی پێشكەوتووی دەستەكەی كرد لەسەر بابەتی دزینی پارەی ئەمانات (دزینی سەدە).
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ لیژنەی نەزاهەی پەرلەمان میوانداری سەرۆكی دەستەی نەزاهە و ستافی پێشكەوتووی كرد لەسەر بابەتی دزینی پارەی ئەمانات (دزینی سەدە).