ڕەشید جەختی لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری دەستووری بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە

سیاسی
  • 26-10-2022, 10:41
  • +A -A

    بەغداد _INA 
    سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ڕۆژی سێشەممە تەئکیدیکردەوە لەسەر پێویستی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتێک کەنوێنەرایەتی عێراقییەکان دەکات و تەئکیدیشیکردەوە لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری دەستووری بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێرو بەغدا.
    لەراگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماردا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە هاتووە" سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید لەبەغدا پێشوازی لە وەفدێکی نوێنەرایەتی ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات لەئەنجومەنی نوێنەران.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، نوێنەران و پیرۆزبایییان ئاراستەی سەرۆک کۆمار کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆک کۆمار و هیوای و سەرکەوتنی بەڕێزیان خواست و متمانەی خۆیان بەڕۆڵی خۆی وەک پارێزەری دەستوور گەرەنتی جێبەجێکردنی بنەماکانی هەیە بۆ ئەوەی دادپەروەری لە نێوان هاوڵاتیانی هەموو پێکهاتەکان و ئینتیماکاندا بەدیبهێنێت".
    لەو دیدارەدا ڕەشید جەختیکردەوە: "پێویستی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت کە نوێنەرایەتی عێراقییەکان بکات و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات و مافەکانیان بپارێزێت و ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانەیان بۆ دابین بکات،گرنگی پەیوەستبوون بە مافە دەستوورییەکان بەشێوەیەک کە بەشداری لە سەقامگیری و پێشکەوتن لە هەموو بوارەکاندا بکات".
    بەپێی راگەیەندراوەکە، ڕەشید جەختی لەسەر "پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری دەستووریی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند بە گرتنەبەری دیالۆگی جددی و بنیاتنەرانە و لەسەر بنەمای ناوەڕۆکی دەستوور بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری لە نێوان هەمووان دا