دادوه‌ری دادگای كه‌رخ ده‌سته‌سه‌ركردنی چوار له‌تومه‌تبارانی دزینی پاره‌ی باجه‌كان راده‌گه‌ینێت

ناوخۆ
  • 25-10-2022, 21:05
  • +A -A

     به‌غدا ـ INA ـ وێنه‌: حوسێن ئه‌لوه‌ننان 

     ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ( INA) دیدارێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دادوه‌ری یه‌كه‌می دادگای ده‌ستپاكی جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌رخی ئیتیحادی "زه‌یا جه‌عفه‌ر" سازكردووه‌ سه‌باره‌ت به‌دزینی دوو ملیار ونیو ملیار دۆڵاری تایبه‌ت به‌ته‌ئمینات له‌ده‌سته‌ی باجه‌كان. 


     سه‌ره‌تایی لێكۆلینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌پرسی گۆژمه‌ی پاره‌ی باجه‌كان

    دادوه‌ر زه‌یا جه‌عفه‌ر له‌م دیداره‌دا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ وتی" دادگا له‌كۆتای مانگی ئابی رابردوو زانیاری پێگه‌یشت كه‌ هه‌وڵێك  له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ بردنی گۆژمه‌یه‌كی پاره‌ی باج و گومركه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای لێكۆلینه‌وه‌ بڕیارێكمان ده‌رخست بۆ راگرتنی خه‌رجكردنی ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ڵام له‌دوایی لێكۆلینه‌وه‌كان دیار بوو كه‌ئه‌م پاره‌یه‌ له‌ ساڵی 2021 خه‌رجكراوه‌. 

     هه‌روه‌ها وتی" به‌هۆی لێكۆلینه‌وه‌كانه‌وه‌ توانرا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ندێ له‌زانیاری و وسولاتی خه‌رجكردندا بگیرێت تاگه‌یشت ئه‌و راده‌ كه‌په‌نجه‌ی تومه‌ت بۆ چه‌ند كه‌سێك درێژبكرێت كه‌هه‌ندێكیان له‌ناو ده‌سته‌ی باجه‌كان بوون و هه‌ندێكیش له‌ده‌ره‌وه‌ی بوون. 


    پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌

    دادوه‌ر جه‌عفه‌ر راگه‌یاند" دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی كه‌رخ چه‌ندین رێكاری یاسایی ده‌رحه‌ق به‌ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ وه‌ریگرت كه‌له‌كاتی لێكۆلینه‌وه‌ ناویان دووباره‌ بووه‌ یه‌ك له‌وان به‌رێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گشتی باجه‌كان و جێگره‌كه‌ی و به‌رێوبه‌ری به‌شی دارایی و جێگره‌كه‌ی، هه‌روه‌ها یاداشتی ده‌ستگیركردن ده‌رحه‌ق به‌خاوه‌نی كۆمپانیه‌كانیش ده‌رچوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵیك له‌رێكاره‌كانی دیكه‌ی پێویست بۆ ئه‌م پرسه‌. 

     هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی كه‌رخ لیژنه‌یه‌كی وردبینی پێكهێنا بۆ وردبینكردن و لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌موو په‌ره‌كانی خه‌رجكردن كه‌ژماره‌یان 247 چه‌كی بانكی بوو، وته‌كیدكردنه‌وه‌ ئایا ئه‌م گۆژمه‌ پاره‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خه‌جكراوه‌ و روونكردنه‌وه‌ی شێوه‌ نایاسیی بوونی و سه‌رپێچیكاری له‌سه‌ر ماڵی گشتی، ئه‌وه‌شی وت" لیژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ كه‌ وردبینیه‌كانی ئه‌نجامده‌دات پێكهاتووه‌ له‌چه‌ند وردبینكارێك و لێكۆله‌رێك له‌ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌ی باجه‌كان و وه‌زاره‌تی دارایی و فه‌رمانبه‌ران له‌بانكی رافیده‌ین و لێكۆله‌رێك له‌دادگای كه‌رخ، بۆ ئه‌وه‌ی وردبینی له‌چه‌كه‌ بانكییه‌‌كان بكرێت و سه‌رپێچیكار و نایاسایه‌كان له‌خه‌رجكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌كه‌مترخه‌مبوونه‌وه‌ دیار بكرێن. 

     دادوه‌ر زه‌یا جه‌عفه‌ر روونیكرده‌وه‌ كه‌ دادگا هه‌موو رێكارێكی پێویست وه‌ریگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێ له‌ده‌ربازكردنی تومه‌تباران و ئه‌و پاره‌ی كه‌بردویانه‌ بگرێت و ئه‌وه‌ی ده‌گۆترێت سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنی لێكۆلینه‌وه‌كان راست نییه‌، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌دادگا ده‌ستبه‌سه‌ری هه‌موو موڵك وماڵی تومه‌تباره‌كان و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیان داگرتووه‌ و لێكۆلینه‌وه‌ش له‌سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ له‌نووسینگه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ كردووه‌ و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ندێكیدا گرتووه‌. ئه‌وه‌شی وت" راستی ئه‌م تاوانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌هه‌ندێك له‌فه‌رمانبه‌ران رێكاری نایاسایی بۆ ئاسانكاریكردنی بردنی ئه‌م پاره‌یه‌ی باجه‌كان كردووه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نی كۆمپانیه‌كان، به‌ڵام بڕی ئه‌م پاره‌یه‌ تائێستا له‌لایی ئێمه‌ به‌وردی دیار نییه‌ وئێمه‌ راپۆرتێكی سه‌ره‌تاییمان هه‌یه‌ روونی ده‌كاته‌وه‌ ژماره‌ی چه‌كه‌ خه‌رجكراوه‌كان چه‌نده‌ و ئێستا وردبینی له‌سه‌ر ئه‌م چه‌كانه‌ ده‌كرێت. 


       ئازادكردنی تومه‌تباره‌كان 

    دادوه‌ر زه‌یا جه‌عفه‌ر وتی" بابه‌تی ئازادكردنی تومه‌تباره‌كان به‌كه‌فاله‌ت له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه‌یه‌ وله‌بن چاودێری دادگاكانی بالادایه‌، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ئازادكردنی سێ له‌تومه‌تباره‌كان له‌و چوارانه‌ی ده‌سته‌ی باجه‌كان به‌كه‌فاله‌ت بووه‌، به‌ڵام به‌رێوبه‌ری گشتی ده‌سته‌ی باجه‌كان كه‌به‌خۆی له‌دادگا ئاماده‌ببوو له‌گه‌ڵ جێگری به‌رێوبه‌ری گشتی له‌بنكه‌ی پۆلیسی ساڵحیه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون، هه‌روه‌ها تومه‌تبارێكی دیكه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراوه‌ و تومه‌تبار نور زوهه‌یریش گیراوه‌ و یاداشتی بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی پێشوو هه‌یسه‌م جبوریش ده‌رچووه‌ به‌هۆی ده‌رخستنی نووسراو و راسپارده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خه‌جكردن هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، كه‌پێویست بوو له‌سه‌ر جبوری به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ له‌نووسراو و راسپارده‌كانی خۆی ئاماژه‌ به‌ئه‌نجامدانی وردبینی بدات له‌ماوه‌ی كه‌ له‌15 رۆژ كه‌متر نه‌بێت".

     دادوه‌ر زه‌یا جه‌عفه‌ر گوتی" دادگای كه‌رخ رێكاره‌كانی یاسایی ده‌رحه‌ق به‌هه‌یسم جبوری وه‌ریگرتووه‌ و ئه‌مڕۆ له‌دادگا ئاماده‌یكردووه‌ وله‌وانه‌شه‌ له‌ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كاندا ناوی كه‌سانی دیكه‌ش ئاشكرا ببێت.  


    ده‌ستگیركردنی نور زوهه‌یر

    پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی تومه‌تبار ( نور زوهه‌یر) به‌پێی رێكاره‌كانی پێشوه‌خته‌ بووه‌ كه‌به‌شێوه‌یه‌كی نه‌هێنی ئه‌نجامدراون و له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌وه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دادگا ده‌ستگیركراوه‌. 

     روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی ده‌وترێت سه‌باره‌ت به‌ دانپێدانه‌كانی نور زوهه‌یر سه‌باره‌ت به‌تێوه‌گلانی وه‌زیر و به‌رپرسی دیكه‌ دووره‌ له‌راستیه‌وه‌، تومه‌تبار ئه‌مڕۆ وته‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی فروان ته‌نها له‌هه‌مبه‌ر دادگا ده‌ڵیت و رێكاری یاسایی له‌هه‌مبه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ وه‌رده‌گیرێن ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له‌پرسی بردنی پاره‌ی باجه‌كان به‌پێی به‌ڵگه‌كانی پشتراستكراو‌. 

     دادوه‌ر وتی" هه‌موو تومه‌تباره‌كان له‌ناو عێراقن، ته‌نها دوو تومه‌تبار نه‌بێت كه‌پرۆسه‌ی گه‌ران به‌دوایاندا به‌رده‌وامه‌وه‌. 

     ئه‌وه‌ی له‌راگه‌یاندنه‌كان ده‌وترێت سه‌باره‌ت به‌پرسی پاره‌ دزراوه‌كه‌،  ده‌بێته‌ هۆی لێلكردنی كاره‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی دادوه‌ری، چونكه‌ هه‌ندێ كه‌س و كیان هه‌ن ئه‌م لێكۆلینه‌وانه‌ ئیستیغلال ده‌كه‌ن بۆ ئیستیغلالكردنی هاوڵاتیان و كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بێزاركردنیان به‌ڵام له‌دوایی پێش كێشكردنی به‌ڵگه‌ی پێویست به‌دادگا، رێكاری یاسایی له‌دژیان وه‌رده‌گرین. 


     ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زۆرینه‌ی پاره‌كان 

    دادوه‌ر زه‌یا جه‌عفه‌ر ئاشكرایی كرد ده‌ست به‌سه‌ر بڕی هه‌ره‌ زۆری پاره‌ دزراوه‌كانی ده‌سته‌ی باجه‌كان گیراوه‌، چونكه‌ زۆربه‌ی هێشتا له‌ناو عێراقه‌ و سه‌روماڵێك له‌یه‌كێك له‌بانكه‌كان هه‌یه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی به‌ته‌واوه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌زه‌ویه‌كان، ئه‌و بڕ پاره‌یه‌ی كه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق رفراندویانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه‌ی كه‌به‌هه‌داریان داوه‌ دیار نییه‌ چه‌نده‌ و ئه‌وه‌ی كه‌راگه‌یاندووه‌ ته‌نها بڕه‌ پاره‌ی خه‌رجكراوه‌. 

     دادوه‌ر زه‌یا جه‌عفه‌ر له‌كۆتایی دا وتی" هه‌موو پشتگیریه‌كی ته‌واو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالای قه‌زا و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌رخی ئتیحادی پێگه‌یشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر لێكۆلینه‌وه‌كان و رێكاری یاسایی ده‌رحه‌ق به‌هه‌موو كه‌مترخه‌مه‌كان وه‌رده‌گیرێت كه‌له‌ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌ دیار ببێت كه‌متر خه‌مبوونه‌.