سودانی : ڕاگرتنی سەقامگیری کۆڵەکەی چاکسازی ئابووریە

سیاسی
  • 25-10-2022, 17:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ڕاسپێردراوی حکومەت محمد شیاع سودانی سێشەممە جەختی لەوەکردەوە کە 
    کە پاراستنی ئەمن وئاسایش کۆڵەکەی هەموو هەوڵێکی چاکسازیە
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک ڕاسپێردراوی ئەنجومەنی وەزیران کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سودانی پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەمریکا ئالینا ڕۆمانۆسکی و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان جەنەڕاڵ ماتیو مکفارلن و شاندەیاوەرەکەی.
    بەیاننامەکە وتی کە لەدیدارەکەدا باس لەهەماهەنگی ئەمنی هەردوولاکرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
    سودانی لە دیارەکەدا جەختیکردەوەلەوەی کە سەقامگیری بنەمایەکە بۆ چاکسازی ئابووری.
    لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی ئەمریکا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی نوێی عێڕاق دووپاتکردەوە، جەنەڕاڵ ماکفڕنیش کورتەیەکی دەربارەی هاوکاری سەربازی بۆ عێڕاق پێشکەش کرد.