هەولێر - INA- زیاد سەعدی
ئەمڕۆ سێ شەممە رێكەوتی 25-10-2022 لەژێر ناونیشانی (پێكەوە ژیان) كتێبخانەی گشتی هەولێر و بەهەماهەنگی دەزگای رۆشنبیری زانكۆكانی جیهان،پێشانگای كتێب كرایەوە
سەبارەت بە كردنەوەی پێشانگا و كات وبەرێوەچوون وجۆر و ژمارەكانی ناونیشانی بەشداربوونی كتێبەكان،بەرێوەبەری گشتی كتێبخانەی هەولێر(ناز فەلەكەدین كاكەیی) تایبەت بۆ ئاژانشی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی : لەپارێزگاكانی سلێمانی وهەڵەبجە وسۆران هاتوون بەشدارن لەگەڵ هەولێر،هەروەها زۆربەی زۆری دام و دەزگاكانی چاپ بڵاوكردنەوە و كتێبخانەكان،هەروەها زیاتر لە پێنج سەد هەزار كتێبی جۆراوجۆر و كاری دەستی و خواردنی كوردەواری بەشداری ئەم پێشانگایەی كتێبخانەی شاری هەولێرن،چونكە شاری هەولێر قەڵای ئاشتی پێكهاتەكانی تێكڕای حزب و لایەنەكان و سەرجەم نەتەوەكان و گشت ئاینەكانە بەبێ جیاوازی كلتوری وكۆمەڵایەتی،بۆیە گرنگە تا كەشتی ژیان بە ئاشتی وپێكەوە ژیان زەریاكان و ئاستەنگەكان ببڕێ،پێوویستە قەڵابكەین بە چراخانی زانست وكتێب.
هەروەها نازخان گوتی : بەجەنابی وەزیری رۆشنبیریمان گووتووە ئەم كەشكۆڵ وشەپۆڵە زانستیەی پڕ مەعریفەت و نووسینە بۆ شارەكانی تری كوردستان بگوازرێتەوە،چونكە پێشانگای كتێب جیاواز و نەردینترە لەهەموو پێشانگاكانی تر،ئومێد دەكەم خزمەتێك بە رۆشنبیر و خوێنەران بكەین.
ماوەتەوە بڵێن پێشانگای پێكەوە ژیان ماوەی (10) رۆژ لە كتێبخانەی گشتی شاری هەولێر لەنێو (پاركی سامی عەبدولرەحمان) بەردەوام دەبێت،رۆژانەی لە (9) بەیانی تا (5) ئێوارە كراوەدەبێت بۆ میوانەكان وسەردانیكارانی كتێب.