کەشناسی عێڕاق .. لەسبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

ناوخۆ
  • 25-10-2022, 13:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دۆخی کەشوهەوای عێڕاقی بۆڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی دەستەکە کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەم لەناوچەی ناوەڕاست هەوراوی دەبێت و لەناوچەکانی ڕۆژاواشدا سووکەبارانی لەگەڵدادەبێت، لەباکووریشدا هەوراوی دەبێت لەباشووریش ساف دەبێت وپارچە هەوریش دەبێت، پلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست وباکوور تۆزێک بەرزدەبێتەوە لەباشووریش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
    ڕۆژی پێنجشەممەلەڕۆژاوای ناوچەکانی باکوورو ناوەڕاست هەوراوی دەبێت وسووکەبارانیش دەبارێت پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت لەباشووریش هەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرماش تۆزێک بەرزدەبێتەوە.
    ڕۆژی هەینیش ساف دەبێت وسووکەبارانیش دەبارێت لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشووروپلەکانی گەرماش نزمتر دەبێت لەباکووریش پلەکانی گەرما نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
    ڕۆژی شەممەش لەناوەڕاست هەوراوی سووکەبارانیش دەبێت ولە باکوور ساف دەبێت و لە باشوریش هەندێک هەوراوی دەبێت پلەکانی گەرماش هەندێک دادەبەزێت لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور بەڵام لەناوچەکانی باشوور تۆزقاڵێک نزمتر دەبێت.