عێڕاق وتورکیا پتەوکردنی پەیوەندیەکانیان تاووتوێدەکەن

سیاسی
  • 25-10-2022, 12:48
  • +A -A

    بەغداد_ INA 
    سەرۆک کۆماری عێڕاق عبداللتیف رشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لەعێڕاق علی کونای باسیان لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرد.
    بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار عبداللتیف ڕشید لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی تورکیا لەعێڕاق علی ڕەزا گونای.
    بەیاننامەکە وتی کە لەدیدارەکەدا گونای پیرۆزبایی سەرۆکی تورکیا ئەردۆغانی بۆ سەرۆک کۆماری عێڕاق گواستەوەو هیوای خواست کە لەئەرکەکانیدا سەربکەوێت.
    هەروەها ڕەشید جەختیکردەوەلە پتەوکردنی پەیوەندیە ئابووری وبازرگانیەکانی نێوان هەردوولا بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات.
    لەلایەن خۆشیەوە گونای پاڵپشتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند بۆ ئاسایش وئارامی وسەقامگیری عێڕاق.