بەغداد_ INA
ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە نرخی دۆلار لە بازاری ناخۆدا دابەزی.
نرخی فرۆشتنی دۆلار بە 146 هەزار و 300 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک بووە، لە کاتێکدا نرخی کڕینی دۆلار بە 146 هەزار و 200 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک بووە.
پێشتر بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق هەموار بکات، چونکە نرخی کڕینی دۆلار لەوەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار لەکاتێکدا نرخی فرۆشتن بەبانکەکان بەبڕی (1460) دینار ،لەکاتێکدا نرخی فرۆشتن بۆ هاوڵاتیی بە هەر دۆلارێک (1470) دیناربێت.