به‌غدا ـ INA
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی حكومه‌تی كرده‌وه بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستگیركردنی تاوانباران.
كازمی له‌توێتێكدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه راگه‌یاند" له‌رۆژی یه‌كه‌مه‌وه تا كۆتا سات جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی حكومه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه له‌رووبه‌ربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵكاران و ده‌ستگیركردنی تاوانبار.
هه‌روه‌ها وتی" ده‌سته‌سه‌ركردنی دزه‌كانی ماڵی گشتی و راپێچكردنیان بۆ دادگا جێگای به‌یه‌خدانی راسته‌وخۆیی ئێمه‌یه و به‌پێی یاساكانیش چاودێریه‌كی وردی ده‌كه‌ین له‌جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه قه‌زاییه‌كان به‌بێ گوێدانی ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌ی موزایه‌ده ده‌كه‌ن و بێزاری سیاسی دروست ده‌كه‌ن و راستییه‌كانی ده‌شێونن كه‌خۆیان بنه‌مایی گه‌نده‌ڵی و به‌رگریكاری نه و هه‌ر ده‌مێنه‌وه ئه‌گه‌ر له‌روویی سیاسی رووبه‌روویان نه‌بینه‌وه و له‌به‌ر چاوی گه‌ل هه‌تكیان نه‌كه‌ین.
كازمی وتی" سوپاس بۆ قاره‌مانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، سوپاس بۆ دادگا و ده‌زگاكانی، ئێمه هه‌موومان كارده‌كه‌ین له‌پێناو نیشتیمان و ده‌وڵه‌ت".