بەغداد/INA
بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕانماییەکی دەرکرد بۆ تەواوکردنی مامەڵەی فەرمانبەران و کارمەندانی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناووخۆ و خانەنشینان.
بەیاننامەی بانکەکە کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بانکەکە لقەکانی خۆی لەبەغدادوپارێزگاکان ڕانماییکردووە کە هەموو ئەو مامەڵانە تەواوبکرێن کە ماوەیەکیان پێچووە پێشکەش کراون، وتیشی ئەو مامەڵانە بەگوێرەی مێژووی پێشکەشکردنیان تەواودەکرێن.