دەستەی دەستپاکی فیدراڵ جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی تۆمەتباری سەرەکی لە دۆسیەی دایارنەمانی پارەی گشتی باج ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 24-10-2022, 22:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵ، جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی ڕاگەیاند"لە دژی تۆمەتباری سەرەکی لە دۆسیەی دیارنەمانی پارەی باج کە لە لقەکانی بانکی ڕافیدەین دانرابوو.
    دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە" دەستەکە بە پێی یاداشتێكی دادوەری كە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ - دادگای دووەمی كەرخ دەرچووە، ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامداوە لەدژی بەڕێوەبەری کۆمپانیای خزمەتگوزاری نەوتی (المبدعون)، یەکێکە لە تۆمەتباران لە دۆسیەی ئەو بڕە پارەیەی باجی گشتی کە لە لقەکانی بانکی رافیدەین بە ئەمانەت دانرابوو . 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"ئۆپەراسیۆنەکە بەپێی بڕگەکانی ماددەی (444/11) لە یاسای سزادان ئەنجامدراوە، کە لەژێر چاودێری و هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و وەزارەتی ناوخۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەستگیر کراوە،کە تۆمەتبار هەوڵیانداوە بەرەو دەرەوەی عێراق هەڵبێت.