بەغداد / INA
ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف ڕەشید"سەرۆک کۆماری عێراق ، پەیامێکی پیرۆزبایی لە "حەمەد بن عیسا خەلیفە" شای بەحرەین و شازادە" سەلمان بن حەمەد ئەلخەلیفە" شازادەی جێنشین پیگەیشت بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی کۆمار.
لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتووە"پاشای بەحرەین لە دڵەوە پیرۆزبایی و ھیوای خێر و خۆشی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرک و کارەکانیدا وەک سەرۆکی کۆماری نوێی عێراق.
بەپێی بەیاننامەكە، شا " حەمەد بن عیسا ئەلخەلیفە" پەرۆشی شانشینی بەحرەینی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برای دووپات كردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە "بەحرەین گرنگی و پێزانین دەدات بە دامەزراندنی پەیوەندیی بەھێز لەگەڵ كۆماری عێراق.
ھەر لە پەیامەکەدا شازادەی جێنشین، شازادە "سەلمان بن حەمەد ئەلخەلیفە" گەرەمترین پیرۆزبایی خۆی بۆ سەرۆکی کۆمار دەربڕی، و هیوای پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و چەسپاندنی ئاسۆی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برای لە خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی خواست.
بەپێی بەیانناکە ، لەکۆتایی پەیامەکەیدا شازادەی جێنشین هیوای سەركەوتن و پێشكەوتن و ئاوەدانی و سەقامگیری بۆ گەلی عێراق خواستووە.