بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عوسمان غانمی" وەزیری ناوخۆ دووپاتی كردەوە كە هێزێكی تایبەت رێنمایی كراوە بۆ دەستگیركردنی " نور زوھێر جاسم " لە فڕۆكەخانەی بەغدا.
"غانمی " لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ھاتووە ڕایگەیاندووە" عێراق ئەمانەتە لە ملی ئێمەدا و ڕێگە بە دزینی پارەکەی نادەین یاخود هەر شتێک کە کاریگەری لەسەر ئاسایشی وڵات هەبێت، بەو پێیەش ھێزێکی تایبەتمان ئاڕاستە کرد، لەهێزە قارەمانەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ دەستگیرکردنی "نوور زوھێر جاسم" لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە کاتی هەوڵی بەجێهێشتنی وڵات بە فڕۆکەیەکی تایبەت.
"غانمی" ئاماژهی بهوهشكرد سوپاس و پێزانینم بۆ ههوڵهكانی دهزگای دادوهری عێراقی ھەیە کە دادپەروەرانە، ڕهزامهندی پێویستیان بۆ بهجێهێنانی ئهم ئهركه دهركرد.