بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"سەیف بەدر " وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هۆشداریدا لەوەی سبەی راستەوخۆ سەیری دیاردەی خۆرگیران بكرێت، هاوكات پێشنیاری بەكارهێنانی چاویلكەی تایبەت دەكات ، بە تایبەتی چاویلكەی خۆر.
"بەدر" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاندووە، "وەزارەتی تەندروستی هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە کە سبەینێ لە ماوەی خۆرگیراندا راستەوخۆ سەیری خۆر نەکەن.
وتیشی " وەزارەت رێنمایی دەدات بە هاوڵاتیان چاویلکەی دژە خۆر و چاویلکەی تایبەت بەکار بھێنن ، بەھیچ جۆرێک چاویلکەی بێ فلتەر و ئاسایی بەکارنەهێنن بۆ ئەوەی سەلامەتی چاوەکانیان بپارێزن، چونکە مانگگیران کاریگەری لەسەریان دەبێت.
سبەی سێشەممە، بڕیاڕە عێراق رووبەرووی دیاریدەی خۆرگیرانی نیمچەیی ببێتەوە ،ھاوکات پسپۆڕان پێشبینیان کردووە لە دوای کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ لە بەغدا دەست پێبکات و تا کاتژمێر ٣:٣٠ بەردەوام بێت.