بەغداد/ INA
ئەمرۆ دووشەممە ، شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئه‌منی دیاله کرد ، ھاوکای لەکۆبونەوەکەدا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان کرایەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و ڕێگرتن لە دیارده‌ی قاچاغچێتی .
لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کە بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) ھاتوە ، رایگەیاندوە " کە به‌ئامانجی وه‌ستان له‌سه‌ر نوێترین پێشهاته‌كان و بارودۆخی گشتی و قه‌باره‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕووی هاوڵاتیانی پارێزگای دیاله ده‌بێته‌وه، ئه‌مڕۆ له‌هۆڵی ده‌ستووریی په‌رله‌مان، جێگری دووەمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی كاری لیژنه‌ی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخ و ده‌ستنیشانكردنی كێشەی ئه‌منی و ئاسته‌نگه‌كان کە به‌پێی فه‌رمانی په‌رله‌مانی ژماره (٥١) له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌ركراوه‌و، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مان و میوانداریکردنی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله‌و به‌ڕێوبه‌ره‌كانی هه‌واڵگری و فه‌وجه فریاگوزارییه‌كان و فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان و بەڕێوەچوو.
له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی به‌رفراوان له‌سه‌ر دۆسییه‌ی ئه‌منی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كانی پارێزگاكه كرا، هه‌روه‌ها رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه و پێشێلكارییه‌كان و قه‌ڵاچۆِكردنی تیرۆر به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه .
لەپەراوێزی کۆبونەوەکەد "شاخه‌وان عه‌بدوڵا" جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی هه‌وڵ و ئه‌ركه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌یدانی كه‌رته سه‌ربازییه‌كان و، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری واقیعیانه‌ی كێشه ئه‌منییه‌كان، له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و گیانی هاوڵاتیان و سنوورێك بۆ دیارده‌ی قاچاغچێتی و لێكه‌وته مه‌ترسیداره‌كانی دابنرێت.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن گوێبیستی روونكردنه‌وه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌لی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله و فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان بوو ده‌رباره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كۆنترۆڵی ناوچەکەیان کردووە لەگەڵ قه‌باره‌ی ئاسته‌نگه‌كان و پلانه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاکە.