بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک "لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق ، ژمارەیەک پیرۆزبایی لە پاشا و سەرۆکی ٤ وڵات پێگەیشت، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق.
لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، شا "عەبدوڵڵای دووەمی " پاشای ئوردن رایگەیاند"خۆشحاڵم بە ناردنی سڵاو و پیرۆزبایم بۆ برای دڵسۆزم و ھیوام تەندروستی و سەرکەوتنی بەردەوامە بۆی .
ھەروەک لەناوەرۆکی پەیامەکەی شاعەبدوڵا ھاتوە "دهمهوێت بهناوی خۆم و بهناوی خهڵك و حكومهتی شانشینی ئوردنی هاشمیەوە پیرۆزبایی قووڵی دڵسۆزانهی خۆم به بۆنهی بهدهستهێنانی متمانهی ئهنجومهنی نوێنهران بە هەڵبژاردنی ئێوە وەک سەرۆک کۆماری عێراقی برا ئاراستە دەکەم ، هەروەھا خۆشحاڵم بە دووپاتکردنەوەی پەرۆشی ئوردن بۆ بەردەوامبوون لە چەسپاندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراقی برا، لە فراوانکردنی ئاسۆی هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکاندا، و پاراستنی هەماهەنگی لەسەر پرسە جیاوازەکان بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلی برامان بەدی بهێنێت و خزمەت بە پرسەکانی میللەت بکات، وەستانی ئوردن لە پاڵ عێراقی برا و گەلە ئازیزەکەیدا دووپات دەکەمەوە، لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەیدا، داوا لە خودای گەورە دەکەم کە ئێوە بپارێزێت، و ئاگادارتان بێت لە تەندروستییەکی باش و ھەر سەرکەوتووبن لە خزمەتکردنی وڵات و گەلدا.
هەرلەدرێژەی ئەو بروسکەو پیرۆزبایانەی کە بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی کۆمار ،ئاراستەی دەکرێت ، سەرۆک کۆمار بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە میری دەوڵەتی قەتەر، شێخ" تەمیم بن حەمەد ئالسانی " و جێگری " شازادە عەبدوڵڵا بن حەمەد ئال سانی " پێگەیشت.
لەپەیامەکەیدا میری قەتەر هیوای سەرکەوتنی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار لە کارەکانیدا دەربڕی، جەختی لە خواستی قەتەر بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەش و دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دوو گەلی برا کردەوە کە چێژ لە ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی وەربگرن.
ھەروەک لەبروسکەکەدا شێخ " عەبدوڵا بن حەمەد ئال سانی" جێگری میری دەوڵەتی قەتەر هیوای سەرکەوتنی خۆی بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی لە ئەركەكانی و ھیوای ئاسایش و سەقامگیری بۆ گەلی عێراق و گەشەسەندنی پەیوەندی دووقۆڵی برایانە لە نێوان هەردوو وڵات و گەلی برا دەخوازین.
هەروەها ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆك كۆمار ناردووە،كە تێیدا هاتووە" بە خۆشحاڵیەوە گەرمترین و دڵسۆزانەترین پیرۆزبایی خۆم بە بۆنەی ھەڵبژاردنتان لە پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاراستە دەکەم , هەروەها پیرۆزبای راسپاردنی بەڕێز" محەمەد شیاع سودانی" لەلایەن بەڕێزتانەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی نوێ دەکەم .
ھەر لەپەیامەکەی "رئیسی" دا ھاتوە " پهیوهندییه برایهتییهكانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و كۆماری عێراق تهنیا له سنووره جوگرافییهكان یان پهیوهندییهكانی ههردوو حكوومهتدا سنوردار نییه، بهڵكو له قووڵایی شارستانیهت و كولتووری مرۆڤهكانهوه سهرچاوه دهگرێت، كه ریشهكهیان له مێژوودایه.
سهرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەدرێژەی پەیامەکەیدا ھاتوە " ئێمه ههموو ههوڵهکانمان بۆ بههێزکردن و قووڵکردنهوه و پهرهپێدانی هاوکارییهکانی نێوانمان له ڕێگهی لێکنزیکبوونهوه و هاوکاری نێوان ههردوو وڵاتی برا دەدەین، ههروهها عێراقێکی ئاوەدان و سهربهخۆ و بههێزمان دەوێ ،به گێڕانهوهی ڕۆڵێکی ئهرێنی و بنیاتنهر و کاریگەر لە بەدیهێنانی ئاسایشی ناوچەکە،کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە پشتیوانی لە پرۆسەی سیاسی کردووە لەسەر بنەمای دەنگی خەڵک.
لەبەشێکی تری پەیامەکەی سەرۆک کۆماری ئێراندا ئاماژهی بهوەشداوە " ئێمە لەكاتێكدا هیوای سەركەوتن بۆ حكومەتی نوێ دەخوازین لە بەدیهێنانی ئاوەدانی و گەشەسەندنی عێراق، هیوادارم پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات زیاتر قووڵتر بێتەوە، لە خوای گەورە داواكارم تەندروستی و سەركەوتن بە بەڕێزتان ببەخشێت، هەروەها هیوادارم پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات زیاتر قووڵتر بێتەوە و خۆشگوزەرانی و بەختەوەری بۆ کۆماری دۆست و برا و موسڵمانی عێراق و حکومەت و گەلی دەخوازین .
لەدەرێژەی پیرۆزباییەکان، سەرۆکی کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی لە شای سوید، شا " کارل" ی شانزەهەمی گوستاف وەرگرت، کە تێیدا پیرۆزبایی دڵسۆزانە و هیوای سەرکەوتن لە ئەرک و کارکردنیدا دەخوازێت ،ھەروەھا ھیوای خۆشبەختی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق ھەیە .