بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی دۆخی هەفتانەی پەتای کۆرۆنای ڕاگەیاند. وهزارهت له بەیاننامەیەکدا كه گهیشتوونهته ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA)رایگەیاندوە "کە 186حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، هەروەک ئاماژەی بەوە داوە کە ھیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان نەبوە ، هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەی کە لە نەخۆشییەكە بەتەواوی چاكبوونەتەوە گەیشتووەتە206كەس.
ھەروەھا بەیاننامەکە ئاشکرایکردوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە گەیشتووەتە 33هەزار و 840کەس.