بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،جەختی لە گرنگی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کردەوە ، کە لەگەڵ خواستەکانی خەڵکدا بگونجێت و پەیوەندییەکانی عێراق بەهێز بکات.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند"مەندەلاوی لەگەڵ "ئیلینا رۆمانۆسكی " باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا،گفتوگۆی لەسەر گرنگی بەهێزبوونی حكومەتی نوێ كرد، تاوەکو وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی عێراق بێت ، و بەدواداچوون بۆ پەیوەندی هاوسەنگ لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی بکات و پشتیوانی بۆ سەقامگیری تەواوی وڵات بکات تاوەکو ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆڵی یاسایی و چاودێری خۆی لە بەدواداچوونەکانیدا بەکاربهێنێت.
بەپێی بەیاننامەکە ھەر لە میانی پێشوازییەکەدا"مەندەلاوی" ئاماژەی بەوە کردووە،بە پەرۆشی پەرلەمان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بوارەکانی ئابووری و سیاسی و کولتووریدا.