حەکیم داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات پشتگیری لە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بکەن

سیاسی
  • 24-10-2022, 19:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە "عەمار حەکیم" سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد ، کە پشتیوانی و هاوکاری "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو و تیمە وەزاریەکەی لە ئەرکەکەیدا بکەن و لەگەڵیدا بوەستن لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانیدا.
     "حەکیم " لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) کەوتووە، داوای لە هەموو لایەک کرد ، کە لە بەرژەوەندی عێراق و عێراقییەکان یەکبگرن و سازش بکەن، هەروەک عێراق بخەنە پێش هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکە.
     "حەکیم" لە بەیاننامەکەیدا هیوا دەخوازێت، کە حكومه‌تی داهاتوو هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ پاراستنی عێراق و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی، هه‌روەھا ئه‌ركی گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتیان به‌ پرۆسه‌ی سیاسی و چەسپاندنی گه‌شبینی له‌ دڵی گه‌له‌كه‌ماندا له‌ قۆناغی داهاتوو، و سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی قۆناغەکانی پێشوو بۆ زاڵبوون بەسەر هەڵەکاندا و کارکردن بۆ پەرەپێدانی چارەسەری ڕاستەقینە و واقیعی.
    "حەکیم " دەشلێت "گەلی عێراق تەنیا بە حکومەتێکی خزمەتی نیشتمانی ڕازین کە ئاواتە ڕەواکانیان بێنێتەدی.