کەشناسی عێراق : ئەمساڵ وەرزی بارانبارین زووتر دەستیپێکرد و چاوەڕێی بارینی زیاتر دەکەین

ناوخۆ
  • 24-10-2022, 17:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی گشتی کەشناسی و چاودێریکردنی بومەلەرزە لە عێراق ، پشتڕاستیکردەوە کە وەرزی بارانبارین لەم ساڵ دەستیپێکردووە، و ئەو ڕێژەیەی لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا باریوە ، ئاماژەیەکی باشن ئەگەر لە ماوەی داهاتوودا بەردەوام بێت.
     "عامر جابری" بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی دەستەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ڕاگەیاند"وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ زوو دەستی پێکرد، بەوپێیەی لە سێیەکی کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دەستیپێکرد، لە کاتێکدا لە ساڵانی ڕابردوودا لە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەرەوە دەستیپێکرد . 
     "جابری " ئەوەشی خستەڕوو، "تێبینی دەكەین كە رێژەی بارانبارین لە زاخۆ و دەهوك و سلێمانی و هەولێر و روتبە گەیشتووەتە پلەیەكی باش و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەو ڕێژانە دەكەین و هیوادارین لە ماوەی داهاتووشدا بەردەوام بێت.
     لە درێژەی قسەکانیدا جابری وتی"پێشبینی دەکەین کەش وهەوای ئەمڕۆ لە ناوچەی رۆژئاوا و ناوچەی ناوەڕاست و هەندێک ناوچە لە باکوری رۆژهەڵاتی ناوچەکانی باکور رووبەرووی باران بارین ببنەوە،کە دواتر رەنگە لە تەواوی ناوچەکانی باکوریش ببارێت.