بەدواداچون -INA
ئەمڕۆ دووشەممە "ریشی سوناک" سەرکردایەتی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بردەوە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وەک کاندیدی پارتەکە بۆ جێگرەوەی "لیز تراس"
سەرکەوتنی "سوناک" دوای ئەوە هات کە هەردوو "بینی مۆردۆنت" و "بۆریس جۆنسن " سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەرێتانیا لە کێبڕکێ یەکەدا کشانەوە.
بەپێی هەواڵێکی "بی بی سی" ، "بینی مۆردۆنت" نەیتوانیوە پشتگیریی پێویست لە ئەندامانی پارتەکە وەربگرێت، لە کاتێکدا "سوناک" توانیویەتی پشتگیری زیاتر لە نیوەی 357 ئەندامی پارتەکە وەربگرێت.
سوناک لە مانگی شوباتی ٢٠٢٠ تا تەمموزی ٢٠٢٢ وەک وەزیری دارایی لە حکومەتی "بۆریس جۆنسۆن " کاری کردووە.