مەندەلاوی داوای چالاککردنی لیژنەی دۆستایەتی عێراق و ئازەربایجان دەکات

سیاسی
  • 24-10-2022, 16:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە "موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، داوای چالاککردنی لیژنەی دۆستایەتی عێراق و ئازەربایجانی کرد.
     نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەکەدا کە گەیشتۆتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) تێایدا ھاتوە "مەندەلاوی ئەمڕۆ لە ئۆفیسەکەی پێشوازی لە"نەسیر مەمدۆڤ" بەرپرسی كاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق کرد .
    بەیاننامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان بەغدا و باکو گفتوگۆیان لەسەر کرا. 
     "مەندەلاوی "پەرۆشی عێراقی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر و ناوچەکە و نێودەوڵەتی بەپێی ئەو بەرژەوەندییە هاوبەشانەی کە سوود بە گەلان دەگەیەنێت. ھەروەک داواشیکرد " لیژنەی دۆستایەتی عێراق و ئازەربایجان کارابکرێت ، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاسۆی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە هەموو بوارەکاندا.