سودانی جەخت لە ستراتیژیەیی حکومەتی داهاتوو بۆ بنیاتنانی پەیوەندی هاوبەش لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی ناوچەکە دەکاتەوە

سیاسی
  • 24-10-2022, 16:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو ،جەختی لەبەرنامەی حکومەتی داهاتووی کرد ، بۆ بنیاتنانی پەیوەندەیەکی هاوبەش و کاریگەر لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە.
     لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، تیایدا ھاتوە "ئەمڕۆ "محەممەد شیاع سودانی " سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە "بشر خەساونە" سەرۆك وەزیرانی شانشینی هاشمی ئوردنی پێگەیشت. 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە "لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا ، جەخت لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوەتەوە، و جەخت لە ستراتیژیەتی حکومەتی داهاتوو بۆ بنیاتنانی پەیوەندی و کاری هاوبەش و کاریگەر لەگەڵ ووڵاتانی دەوروبەری عەرەبی و ناوچەیی بۆ سوودی گەلی عێراق و باقی گەلانی ناوچەکە کرایەوە. 
     ھەر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا "خەساونە" پیرۆزبایی لە "سودانی " کرد بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و هیوای سەرکەوتنی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ قۆناغی داهاتوو بۆ خواست .