سه‌رۆكی كۆمار جه‌خت له‌ گرنگی و هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و كۆماری چیك ده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 24-10-2022, 15:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە" لەتیف رەشید" سەرۆک کۆماری عێراق ، جەختی لە گرنگی هەماهەنگی نێوان عێراق و کۆماری چیک کردەوە.
     لەبەیاننامەیەکی سەرۆكایەتی كۆماردا،كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، تیایدا ھاتوە "ئەمڕۆ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا"لەتیف رەشید" سەرۆک کۆماری عێراق ، پێشوازی لە " پیتەرشتیبانیک " باڵیۆزی كۆماری چیك لە عێراق كرد.
    بەیاننامەکە راشیگەیاندوە کە "باڵیۆزی چیک پەیامێکی نووسراوی لە "میلۆش زیمان " سەرۆک کۆماری چیکەوە ڕادەستی سەرۆکی کۆمار کرد. کەتیایدا پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە ئەرکی سەرۆکایەتی کۆماردا . 
     بەپێی بەیاننامەکە ، سەرۆکی کۆماری چیک لە پەیامەکەیدا،ویستی وڵاتەکەی بۆ چەسپاندنی پەیوەندی دۆستایەتی و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات دووپاتکردەوە.
     هاوكات "لەتیف رەشید " سەرۆك كۆمار سڵاوی خۆی گەیاندە باڵیۆز و سوپاسی سەرۆك "زیمان" ی كرد و جەختی كردەوە لە پێویستی پەرەپێدان بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە خزمەت بەرژەوەندییە هاوبەشەكاندا. 
     ھەروەک جەختی لە هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و كۆماری چیك كرد له‌باره‌ی پرسه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش.