بەغداد/ INA
ئهمڕۆ دووشهممه "ئهركان شیبانی" وهزیری گەیاندن، پرۆژهیهكی بۆ کردنەوەی دهروازهكانی بە دهستگهیشتنی نێودهوڵهتی بۆ ئینتهرنێت راگهیاند، ئاماژهی بەوەشكرد ئهو پرۆژهیه كارهكانی قاچاخ و دزه كهم دهكاتهوه و بودجهی زیاده بۆ كهرتی پهیوهندییهكان بهدهستدەھێنێت.
"شیبانی"لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە بارەگای وەزارەت بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، رایگەیاند "ئەمڕۆ کردنەوەی پرۆژەکە بۆ دەروازە نێودەوڵەتییەکانی دەستگەیشتن بە ئینتەرنێت رادەگەیەنین, ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم پرۆژەیە ستراتیژ و گرنگە بۆ کەرتی پەیوەندییەکان لە عێراقدا.
راشیگەیاند " پڕۆژهكه كارهكانی قاچاخ و دزه کردن سنووردار دهكات، ههروهها پرۆژهیهكی گرنگه ،كه بڕیار بوو له ساڵی 2007هوه جێبهجێ بكرێت.
ھەروەک راشیگەیاند " عێراق له بنكهی وڵاتانی جیهاندا لهسهر ئینتهرنێت تاكه وڵاته كه دەروازەیەکی ئاسایی چوونە ژوورەوەیان نەبێت، بەڵام دوای ئەوەی گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە گەورەکان کرد، ئەم سیستەمەیان لە هەموو ناوچە سنوورییەکان دامەزراند.
لە درێژەی قسەکانیدا وەزیری گەیاندن وتی، "پڕۆژەکە ڕێکخراوەییە و بڕێکی زیاتریش دەهێنێتە کەرتی پەیوەندییەکان لە ماوەیەکی کورتدا، لە ١٣٨ پلەی ئینتەرنێتدا پێشکەوتنی خێرای ئینتەرنێتمان بەدەست هێناوە، عێراق لە ئاستی جیهانیدا ریزبەندی باشی وەرگرتوە، ئێستاش لە ریزبەندی ٤٢ دایە، واتە ئێمە 96 پلەمان پێشکەوتووە کە بازدانێکی باشە لە کەرتی پەیوەندییەکان. هەروەها داهاتێکی گەورەمان بەدەستهێناوە و 134 ملیار دینارمان گەڕاندۆتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، و 10 ملیار دینار بۆ پارێزگای زیقار ، و 5 ملیار دینار دینار بۆ نەجەف، ڕوونیشیکردەوە کە “دەروازەکانی چوونەژوورەوە قاچاخ، کەمبۆتەوە و چاودێری پرسی کۆنترۆڵکردنی سایت و پەیج و سایتە ساختەکانی سۆشیال میدیا دەکرێت.
شەیبانی وتیشی"خێرایی ئینتەرنێت جیاوازە، بێگومان لەنێوان کۆمپانیاکاندا، بەو پێیەی دەگاتە 100-150 (مێگابایت)، و ئەمەش وایکردووە عێراق لە ڕیزبەندی 42ی جیهاندا بێت.
ئاشکراشکرد دوای کارپێکردنی ڤایبەر بۆ هۆم و چوونە ناو قۆناغی جێبەجێکردن لە ماوەی شەش مانگ بۆ ساڵێک، پێشبینی دەکەم پۆلێنکردنی عێراق لە پلەی یەکەمدا بێت لە ٢٠ وڵات لەسەر ئاستی جیهان .
ھەروەک وتیشی " پڕۆژەکە تەنها بۆ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت نییە، بەڵکو کۆنترۆڵی دەکات و پەرەی پێدەدات و هەموو ئەو شتانەی کە هاوڵاتی عێراقی پێویستی پێیەتی بە هەمان نرخ وەک خزمەتگوزاری ئینتەرنێت.