بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان ،دەستبەسەرداگرتنی ٣ کۆنتێنەری لە بەندەری ئوم قەسری باکووری ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایداھاتوە "لە بەندەری باکووری بەندەری ئوم قەسر، بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ ناوەندی گومرگی، توانیویەتی دەست بەسەر (٣) کۆنتێنەردا بگرێت کە دەرمان و مۆبیلیاتی جۆراوجۆری تێدابووە کە پێچەوانەی مەرج و کۆنتڕۆڵەکان هاوردەکرابوو.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشداوە کە "لیژنەیەك پێكهێنراوە و راپۆرتی بنەڕەتی دەستگیركردن ئامادەکراوە بۆ ئەوەی ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری بكرێت.