سەرۆکی کۆمار پەیامێکی نووسراو لە پوتین پێگەیشت

سیاسی
  • 24-10-2022, 14:51
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە" لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق، پەیامێکی نووسراوی لە "ڤلادیمێر پوتین " سەرۆکی ڕووسیا پێگەیشت.
     لەبەیاننامەیەکی سەرۆكایەتی كۆماردا، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، تیایدا ھاتوە " ئەمرۆ "لەتیف رەشید" سەرۆك كۆمار،لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە "بروس کوتراشیڤ" باڵیۆزی روسیا لە عێراق كرد.
     باڵیۆزی رووسیا پەیامێکی نووسراوی "ڤلادیمێر پوتینی" سەرۆکی روسیای پێشکەش بە سەرۆکی کۆمار کرد، کە پیرۆزبایی لەخۆگرتبوو بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کۆماری عێراق.
    پەیامەکە جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردۆتەوە.
     "لەتیف رەشید" سەرۆك كۆماری عێراق، سڵاو و پێزانینی بە باڵیۆزەکە گەیاندە "پوتین" و ھەروەک جەختیشی كردەوە لە خواستی عێراق بۆ بەرەو پتەوكردنی پەیوەندییە دۆستایەتییە دووقۆڵییەكان کە هەردوو وڵات بەیەكەوە دەبەستێتەوە، هەروەها كاركردن بۆ فراوانكردنیان لە بوارە جیاجیاكان کە جێگای بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەل وڵات بێت.