لە پەرلەمان کۆبونەوەیەک بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی پارێزگای دیالە بەرێوەچوو

سیاسی
  • 24-10-2022, 14:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە "شاخەوان عەبدوڵا" جێگری سەرۆکی پەرلەمان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی پەرلەمانی کرد بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی و چارەسەرکردنی کێشەکانی پارێزگای دیالە.
     لە بەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)تیایدا ھاتوە "شاخەوان عەبدوڵا" جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی پەرلەمانی كرد بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی و چارەسەرکردنی کێشەکانی پارێزگای دیالە.
     بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشكردوە "لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان ئامادەبوون، هەروەها فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە و سەركردە باڵاكانی ئاسایش و سەربازی لە پارێزگاكە میوانداری كرابون ، بۆ گفتۆ لەبارەی چارەسەری کێشەئەمنیەکانی پارێزگاکە.