بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە" لەتیف ڕەشید "سەرۆک کۆماری عێراق ، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە "عەبدولفەتاح سیسی" سەرۆکی میسر وەرگرت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی سەرکردەکانی جیهان.
لە بەیاننامەیەکی سەرۆكایەتی كۆماردا، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) تیایدا ھاتوە "ئەمڕۆ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا " لەتیف رەشید" سەرۆک کۆماری عێراق، پێشوازی لە "وەلید محەمەد ئیسماعیل " باڵیۆزی كۆماری عەرەبی میسر كرد لە عێراق .
بەیاننامەکە راشیگەیاندوە کە "باڵیۆزی میسر لە میانی کۆبوونەوەیەکدا پەیامێکی "عەبدولفەتاح سیسی " سەرۆکی میسرەوە پێشکەش بە سەرۆکی کۆمار کرد، کە بانگهێشتێکی فەرمی لەخۆوە گرتبوو بۆ بەشداریکردنی سەرۆک کۆمار لە لوتکەی سەرکردەکانی جیهان لە شەرم شێخ ، لەچوارچێوەی بەرێوەچونی بیست و حەوتەمین دانیشتنی کۆنفرانسی لایەنەکانی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گۆڕانی کەش وهەوا .
بەپێی بەیاننامەکە لە پەیامەکەی سەرۆکی میسر جەخت لەوە کراوەتەوە "گۆڕانکاری کەش وهەوا قورسترین ئاڵنگارییە کە ڕووبەڕووی جیهانی ئەمڕۆ بۆتەوە ، کە پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی هەموو وڵاتان هەیە بۆ بەهێزکردنی وڵاتانی تازە پێگەیشتوو لە جیهان، بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆی لەم بوارەدا بگێڕێت.
" سیسی " لە پەیامەکەیدا ستایشی هەوڵەکانی عێراقی لە مەلەفی گۆڕانی کەش وهەوا کرد، داواشیکرد "هەماهەنگی هاوبەش نێوان هەردوو وڵات ھەبێت بۆ پشتیوانی لە هەوڵەکانی میسر بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئەنجامێکی گشتگیر و گەورەکان کە لە بەرژەوەندی وڵاتان و گەلانی ناوچەکەدا بێت.
لە بەرامبەردا "لەتیف رەشید " سەرۆك كۆمار "سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی بۆ بانگهێشتنامەكە" دەربڕی، سڵاوی دڵسۆزی خۆی بە باڵیۆزی میسر گەیاندە "عەبدولفەتاح سیسی" سەرۆك كۆماری میسر.