كردنەوەی خولێكی پەیمانگای عێراق بۆ شوێنەوار وكەلەپور لە هەولێر

ناوخۆ
  • 24-10-2022, 14:48
  • +A -A

    هەولێر - INA- زیاد سەعدی
    پاش دابڕانێكی زۆر بەهۆی كۆڕۆنا ڤایرۆس،خولەكانی پەیمانگای عێراق بۆ شوێنەوار وكەلەپور وەستابوون،دواتر هەنگاو بەهەنگاو دەستیان پێكردەوە،بەڵام لەجاران ماوەی خولەكان كورتتر،بۆیە دوێنێ یەك شەممە رێكەوتی 23-10-2022 خولێكی پێنج هەفتەیان بۆ كارمەندان وپسپۆرانی بواری شوێنەوار لە مۆزەخانەی شارستانی هەولێر كردەوە،ئەم خولە بەهاوكاری وهەماهەنگی هاورێیانی پەیمانگا لە ئەمریكییە.
    سەبارەت بەكردنەوەی خولەكە دكتۆر عەبدوڵڵا خورشید قادر بەرێوەبەری پەیمانگای عێراق بۆ پاراستنی شوێنەوار و كەلەپور لەلێدوانێكی تایبەت بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاندن وگوتی : ئەم خولە بەناونیشانی (خولی راهێنان وهەڵسەنگاندنی دۆخی پارچە وبینای شوێنەواری)،لەم خولەدا هەشت لەپسپۆرانی مۆزەخانەی شارستانی هەولێر وانە دەڵێنەوە بۆ ماوەی پێنج هەفتە بەردەوام دەبن،ئەم خولە سەرەتا وانەی تیۆری دەڵێنەوە،دواتر لە تاقیگەكان كردەیی واتە پراكتیكی ئەنجام دەدەن،هەروەها دەرچوونمان دەبێت بۆ شوێن وگەڕەكە كۆنەكانی شاری هەولێر وەك (خانەقا،تەعجیل،قەڵا)،پاشان لەنێو مۆزەخانەی شارستانی هەولێر،ئەو پارچە شوێنەوارانەی هەیە بەكاری دێنین وەك چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵی،هەروەها چۆنیەتی نۆژەكردنەوە وپاراستن و نمایشكردنی كاری لەسەر دەكرێت.
    لەدرێژەی قسەكانی دكتۆر عەبدوڵڵا گوتی : هەرچەندە پەیمانگای عێراقە بۆ پاراستنی شوێنەوار و كەلەپور،كە لە هەیكەلیەتی وەزارەتی رۆشنبیری ودەستەی شوێنەواری عێراقە،بەداخەوە ماوەیەكی زۆرە گرنگی پێنەدراوە،وەكو پێوویست یارمەتی دەرنەبووینە،كاتێك خولێك لێرە دەكرێتەوە لە بەسڕا تا دهۆك هەموو بەشداردەبن بەبێ جیاوازی،حكومەتی هەرێمیش تا پێش شەڕی داعش هاوكارمان بوون وئێستا جاروبار هاوكاری دەكرێین،بەڵام بەمشێویە نیە،بۆیە داواكارم لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وحكومەتی عێراق پەیمانگاكەمان زۆر گرنگ وهەستیارە،بۆیە هاوكاریكردنمان بۆ ئەم پەیمانگەپێوویستە،بەنموونە گەر باسی هەرێمی كوردستان بكەین،زیاتر لە (100) شوێنی شوێنەواری نوێمان تۆماركردووە و زیادكراوە لەسەر شوێنەوارەكانی تر،هەروەها دەیان تیمی بیانی كاری هەڵكۆڵینی شوێنەواری دەكەن،مۆزەخانەكەمان ئێستا وای لێهاتووە شوێنی نیە بۆ هەڵگرتن و نمایشكردنی پارچە شوێنەوارەكان،بۆیە پێوویستی بەكادیری پسپۆری شوێنەوار لە بواری نوژەنكردنەوە ئامادە كردن هەیە.
    دكتۆر عەبدوڵڵا لە كۆتایی گوتی :پێش ئێستا لە عەنكاوە خولێكی ترمان كردەوە بۆ مۆزەخانەی كەلتوری سریانی،ئەم خولانە یاخود ئەم پرۆژانە بچووكن،بەڵام گرنگە نەوەستین وهەوڵ بدەین تا سوودمان بۆ وڵاتی خۆمان وشوێنەوار وكەلەپوری خۆمان هەبێت.