بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لە بەندەری ئوم قەسر دەستبەسەر 3 کۆنتێنەر داگیرا ، بەھۆی پێشێلکردنی مەرجەکانی هاوردەکردن .
لە بەیاننامەیەكی دەستەی دەروازە سنورییەکان کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)رایگەیاندوە " لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی رێنماییەكان و چاودێریكردنی پێشێلكارییەكان و رێگریكردن لەکاری نایاسایی ، و بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی دەستیان كەوتووە، دەستیان بەسەر 3 كۆنتێنەر داگرتوە کە دەرمان و مۆبیلیاتی هەمەجۆری تێدابوو بەبێ مەرج و رێساکانی هاوردەکردن لە بەندەری ئوم قەسر ویستویانە بھێنە ناوەوە .
بەیاننامەکە ئاماژهی بهوهشكردوە "دوای دەستبەسەرداگرتن ،راپۆرتێک لەگەڵی ئامادەکراوە بۆ ئەوەی ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری بكرێت.