بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ، سەپاندنی سزای هەتاهەتایی بۆ تاوانبارێک ڕاگەیاند کە (٦٨) هەزار حەبی لە ماددە هۆشبەر لە پارێزگای واست پێ گیرابوو .
لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنەكەدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "دادگای تاوانی واست سزای هەتاهەتایی بۆ یەكێك لە تاوانباران بە تاوانی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەر دەركرد، کە تاوانبارەكە (٦٨) هەزار حەبی لە ماددە هۆشبەرەکان بە مەبەستی بازرگانیکردن ،کە بەبڕی (١٧٠) ملیۆن دیناری عێراقی بە یەکێک لە تۆمەتبارەکان فرۆشتوە.
راگەیەندراوەكە روونیشیکردۆتەوە"کە دادگا سزاى زیندانی هەتاهەتایی بۆ تاوانبار بڕاندەوە ، بەپێی بڕگەكانی ماددەی 28/ یەكەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان و ژمارە 50ی ساڵی 2017 ، و مادەكانی 47 و 48 و 49 لە یاسای سزادان.