سودانی جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی به‌هێزكردنی شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان ده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 24-10-2022, 13:50
  • +A -A

    بەغداد_ INA 
    ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌"محه‌مه‌د شیاع سودانی " سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەت،جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی به‌هێزكردنی شه‌راكه‌ت لە عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان كرده‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌ ئه‌زموونه‌كانی بنیاتنان و په‌ره‌پێدانی تواناكان بۆ كه‌رته‌ ئابووری و په‌روه‌رده‌ییه‌كان وەرگرێت. 
     لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندوە "محەممەد شیاع سودانی " سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو پێشوازی لە "جۆی سۆنگ سو " باڵیۆزی كۆماری كۆریای باشوور لە عێراق كرد.
    بەیاننامەکە راشیگەیاندوە: "سودانی" لەمیانی كۆبوونەوەكەدا روونیكردەوە كە حكوومەتی داهاتووی عێراق گرنگییەكی زۆر بە دابینكردن و پاراستنی ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراق دەدات، هەروەها دابینكردنی پارێزگارییەكی گونجاو بۆ كۆمپانیا كۆری و نێودەوڵەتییەكان لە هەر هەوڵێك بۆ رێگریكردن لە كارەكانیان، ئەمەش ئەركی سەرشانی دەوڵەتە بە تەنیا.
     بەیاننامەکە جەختیشی لەوە کردەوە " کە پێویستی عێراق بە پتەوکردنی هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی جیهان بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموونەکانی لە بوارەکانی بنیاتنان و پەرەپێدانی تواناکان بۆ کەرتی ئابووری و پەروەردەیی وەربگرێت، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە ئەزموونی سەرکەوتوویان لەو بوارانەدا هەیە.
     لای خۆیەوە باڵیۆزی كۆریای باشور "سڵاوی حكومەتی كۆریای باشور گەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ هەوڵەكانی سودانی بۆ پێكهێنانی حكومەت خواست بە ئامانجی خزمەتكردنی عێراقییەكان.