بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی پێشێلکاریەکی بڕی 800 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی دیالە ئاشکرا کرد.
دەستەی دەستپاکی لەبەیاننامەیەکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ھاتوە، رایگەیاندوە "تیمێک لە فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دیالە، لەسەر بنەمای یاداشتێكی دادوەری لە پەروەردەی دیالە، چاودێری سەرپێچییەكانی كردووە لە پرۆسەی خەرجكردنی بڕی "791,238,634" دینار، کە لە چوارچێوەی بودجەی وەبەرهێنانی ساڵی ٢٠١٩دا، کە بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان تەرخانکرابوو.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستەڕوو، "بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە چەندین پێشێلكاریی لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە ئەنجامداوە، ھاوکات تیمی فەرمانگەكە دەستیان بەسەر (7)
بەڵگەنامەی ئاڵوگۆڕكردنی پڕۆژەكەدا گرتووە.
بەیاننامەکە پشتڕاستی کردووەتەوە، کە لە هەمان چوارچێوەدا، نوسینگەیەکیان لە دەروازەی سنووری مەندەلی توانیویەتی یەکێک لە کارمەندانی دەروازەکە دەستگیر بکات بەهۆی دەستکاریکردنی وەزنی بارەکان و کەلوپەلی هاوردەکراو لە بەرامبەر بڕە پارەیەک کە وەریگرتوە.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشدەکات کە لیستی شریتەکان لە هاوسەنگی بارەکان، دەستکاری کراوە و خراوەتە ناو لیستی باری بەبێ کێش.