حەکیم و ئەعەرەجی دۆخی ئەمنی وڵات و ناوچە سنورییەکان تاوتوێدەکەن

سیاسی
  • 24-10-2022, 12:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە "عەمار حەکیم" سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، جەختی لە سەر پێویستی رووبەرووبونەوەی کردە تیرۆریستیەکان لە گۆشەی ئەمنییەکانەوە کردەوە.
     "حەكیم " لە بەیاننامەیەكدا كە لە میانی كۆبوونەوەیەکی لەگەڵ "قاسم ئەعەرەجی " راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بەرێوەچوو و بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتوە ، رایگەیاند"باسمان لە دۆسیەكانی ئاسایشی نیشتمانی عێراق و رێگاكانی بەرزكردنەوەیان كرد، هەروەها پەیوەندی ئەمنی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و میکانیزمی بەردەوامبوونی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گروپە توندڕەوەکان. 
     لەبەیاننامەکەدا ھاتوە کە جەخت لە "پێویستی مامەڵەکردن لەگەڵ ھەرەشەی تیرۆریستی لە گۆشەی ئەمنیەکانەو کردەوە.
     بەیاننامەکە ڕاشیگەیاند کە "باشترکردنی دۆخی ژیان و جێگیرکردنی گەنجان لەڕێگەی بەرنامە و پلانی گەورە مەبەستەوە کە دەبێتە هۆی چەسپاندنی ئەو واقیعە ئەمنییەی ئێستا بەدەست هاتووە.
    لەبەرشێکی تری بەیاننامەکەدا ھاتوە گرنگیدان بەردەوامبوونی پەیوەندییە ئەمنییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە گرینگیدانە بە پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەست هاتوون لە ماوەی ڕابردوودا، بە لەبەرچاوگرتنی ئاسایش و سەلامەتی عێراق وەک دەروازەیەک بۆ ئاسایش و سەلامەتی ناوچەکە .
     ئەعرەجی دڵنیایشی دایە "حەکیم" لە لایەنی سیاسی و دیپلۆماسییەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق.