بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای تاوانەکانی میسان سزای بەندکردنی هەتاهەتایی بەسەر دوو بازرگانی مادەی هۆشبەردا سەپاند، کە 19 کیلۆگرام ماددەی هۆشبیان پێ گیراوە.
دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"بازرگانێک لەلایەن یەکێک لە بازگەکانی کۆنتڕۆڵە ئەمنییەکانی شاری عمارە دەستگیرکراوە ، کە بەمادەی هۆشبەرەوە ویستویەتی بروات بۆ بەغدا .
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشدەکات کە تۆمەتبار بە (4) کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستگیرکراوە.
بەیاننامەکە ئاشکراشیدەکات "کە هەمان دادگا سزای هەتاهەتایی بۆ بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەرکرد،دوای ئەوەی تۆمەتبار لە قەزای "قەڵات سکر"بە (15) کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا .
لە درێژەی بەیاننامەکەدا ھاتوە " تۆمەتباران بەپێی بڕگەکانی مادەی ٢٨/یەکەمی یاسای ماددە هۆشبەرەکان ، ژمارە ٥٠ی ساڵی ٢٠١٧ سزادراون .