بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق ، رەوشی کەش و ھەوای وڵاتی ڕاگەیاند، ھاوکات پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای کردووە.
لە راگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژە بەوەکراوە، "بۆ سبەینێ سێشەممە کەش وهەوای وڵات، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور نیمچە هەور دەبێت، هاوکات لە ناوچەکانی باشوور ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەورە، و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست نزیک دەبنەوە لە ڕۆژانی پێشوو.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ھاتوە"بۆ کەش وهەوای رۆژی چوارشەممە ، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری، هاوکات کەشوهەوای ناوچەکانی باشوریش ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەلە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژانی پێشوو دەبێت .
ھەروەک راگەیەندراوەکە ئەوەشی خشتۆتەروو کە کەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە ، ئاسامان هەندێک پەلە هەوری دەبێت ، و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە لە ڕۆژانی پێشووتر لە سەرتاسەری وڵاتدا.
کەش و هەوای وڵات بۆ رۆژی هەینیش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت،و لە باکور ئاسمان پەلە هەوردەبێت ، هەروەها پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لەرۆژانی داھاتوو لە سەرتاسەری وڵات.