بەغدا - INA- محەمەد ئەلتاڵبی
ئەمڕۆ یەكشەممە نهقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان موئەیەد ئەللامی،پشتڕاستی كردەوە كە سندیكایەكە هێشتا چاوەڕێی پەسەندكردنی بودجەیە بۆ زانینی وردەكارییەكانی یارمەتیی ساڵانەی بۆ ڕۆژنامەنووسان.
للامی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە سەندیكایەكە چاوەڕێی پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتی و وردەكارییەكانی پەیوەندیدارە لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە یارمەتییەكە، ئاماژەی بەوەدا : كە گریمانە دەكرێت كە دابەشكردنەكە هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە سەر بە سەندیكاكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: كار بۆ پەسەندكردنی یاسای خانەنشینی رۆژنامەنوسان دەكرێت، هیوادارن لە ماوەی كۆبوونەوەی ئێستای پەرلەماندا بخرێتەڕوو.