بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێشانگای شێوەكاری گشتگیر لە بەغدای پایتەخت كردەوە، هاوكات ستایشی سەندیكای هونەرمەندانی كرد بۆ ڕێكخستنی بەرزی پێشانگاكە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە: ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە رێكەوتی 23-10-2022 مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێشانگای شێوەكاری گشتگیری كردەوە كە لەلایەن سەندیكای هونەرمەندانی عێراقەوە كە بارەگاكەی لە بەغدای پایتەختە رێكخرابوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : پێشانگاكە كە هەڵگری دروشمی (هونەر پەیامی خۆشەویستی و ئاشتییە) بوو - شاهیدی بەشدارییەكی بەرفراوانی هونەرمەندانی عێراقی لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق، هەروەها لەنێو هونەرمەندەدێرین و گەنجاندا، ئاماژەی بەوەدا : كە كازمی گەشتێكی كردووە بەنێو بەشەكانی پێشانگاكە و ستایشی بەشداریكردنی چۆنایەتی هونەرمەندانی عێراقی كرد كە تابلۆكانیان جوانی و هیوایان بەكارهێناوە لە داهاتوودا.
كازمی ستایشی سەندیكای هونەرمەندان كرد بۆ ڕێكخستنی بەرزی پێشانگاكە، هەروەها ڕۆڵی لە گرنگیدان و سپۆنسەركردنی هونەرە جۆراوجۆرەكان، بەتایبەتی هونەری شێوەكاری كە یەكێكە لە فۆرمەكانی دەربڕینی مرۆڤـ، هەروەها یەكێكە لە ئامرازەكانی شێوەدانان و هۆشیاری تاك بەرامبەر بە مرۆڤ و كۆمەڵگا.