بەغدا - INA- محەمەد ئەلتاڵبی
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی گواستنەوە دانانی 800 فەرمانبەری گرێبەستی لە هێڵی ئاسمانی عێراقی لەسەر كارمەندی هەمیشەیی ڕاگەیاند.
وتەبێژی فەرمی وەزارەتەكە حسێن جەلیل ئەلروبەیعی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : خاوەن گرێبەستەكانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی بە دوو ساڵ و زیاتر خزمەتیان هەیە ئەمڕۆ خۆپیشاندانیان كرد بۆ داوای جێگیركردنیان كردبوو بۆ میلاكی هەمیشەیی و روونیشیكردەوە : كە ئەو ڕێكارەكانی جێگیرە بە تەواوی.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە لیژنەیەكی بۆ پشكنینی ناوی ئەو كەسانە پێكهێناوە، ئاماژەی بەوەشكرد : فەرمانی پشتڕاستكردنەوەیان لەسەر خاوەن هەمیشەیی هێڵی ئاسمانی عێراق واژۆكراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ژمارەیان 800 كارمەندە، هەموویان هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسن.