نووسینگەی ئەلعەرەجی رەتیدەكاتەوە كاندیدی دووەم بێت بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ

سیاسی
  • 23-10-2022, 20:25
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە نووسینگەی ڕاگەیاندنی قاسم ئەلعەرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كاندیدكردنی  دووەم بێت بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆی ڕەتكردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی رایگەیاند، لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و كە هیچ هەواڵێك لەلایەن ئەوەوە بڵاونەكراوەتەوە سەبارەت بە كشانەوە یان نەكردنی كاندیدبوونی ئەلعەرەجی بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ چونكە ئەلعەرەجی كاندید نەبوو بۆ ئەم پۆستە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : هەموو ئەو شتانەی لە سایت و پەیجەكانی هەواڵدا بڵاودەكرێنەوە لەم بارەیەوە هیچ پەیوەندییەكی بە نووسینگەی میدیایی ئەلعەرەجیەوە نییە، هەروەها هەواڵێكی نافەرمی و بێ بنەمایە، داوای كرد بە تایبەتی زانیاری لە نووسینگەی میدیا و پەیجە فەرمییە پەسەندكراوەكانی وەربگیرێت.