ئەلسودانی: پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی تەحددییەكانی ئابووری هەبێت لە ئەولەویەتەكانی منە

سیاسی
  • 23-10-2022, 19:09
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو دووپاتیكردەوە كە ئەولەویەتی كارەكانی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزە كە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەكانی هەبێت كە گرنگترینیان ئابوورییە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و رایگەیاندووە : سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو محەمەد شیاع ئەلسودانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق فێلیە ڤاریۆلا  لەگەڵ سەرۆكی نوێنەرایەتی ڕاوێژكاری یەكێتی ئەوروپا ئەندرێاس ڤیباری و شاندی یاوەری كرد، ئاماژەی بەوەدا : كە كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و یەكێتی ئەوروپا بۆ بەدیهێنانی ئاوات و بەرژەوەندییەكانی عێراق و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا.
    ئەلسودانی لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەختیكردەوە:  بەپێی بەیاننامەكە ئەولەویەتەكانی كارەكانی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزە كە توانای رووبەڕووبوونەوەی تەحدییەكانی هەبێت، كە گرنگترینیان ئابوورییە، هەروەها چارەسەركردنی هەژاری و بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان و گەندەڵی و دەربڕینی  خواستی عێراق بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییەكانی عێراق و گەلەكەی بپارێزێت و بەدی بهێنێت.
    لای خۆیەوە شاندی ئەوروپی دووپاتی كردەوە : پاڵپشتی بەردەوامی یەكێتی ئەوروپا بۆ سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق، هەروەها گرنگی بەهێزكردنی دیموكراسی سەرهەڵداو لە عێراق، ئاماژەی بە پشتیوانی یەكێتی ئەوروپا بۆ وەبەرهێنان لە عێراق و كاركردن لەسەر وڵاتەكەی فراوان بوون.