بەغدا - INA- مستەفا ئەلهاشمی
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی بەڕێوەبەری سندووقی عێراقی بۆ گەشەپێدانی دەرەوە گفتوگۆی لەبارەی هەناردەكردنی گەنم بۆ عێراق و لێكتێگەیشتن لەسەر واژۆكردنی گرێبەستی درێژخایەن كرد.
لە راگەیەندراوێكی سندوقەكەدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژە بەوەكراوە : دەستەی بەڕێوەبەری سندوقەكە كۆبوونەوەیەكی بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی برین عەبدولسەلام خەفاف، بۆ تاوتوێكردنی ئەو تەوەرانەی كە لە بەرنامەی كاردان، كە بریتی بوو لە خستنەڕووی پوختەی دەسەڵاتی عەرەبی بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدانی كشتوكاڵی و گرنگترین چالاكییەكانی.بەمەبەستی تاوتوێكردنی هەناردەی دانەوێڵە بەتایبەت گەنم بۆ عێراق و گفتوگۆكردن و تێگەیشتن لە ئەگەری واژۆكردنی گرێبەستی درێژخایەن.
ئاماژەی بەوەشدا : كە لە كۆبوونەوەكەدا شاهیدی پێداچونەوە بە بڕیارەكانی دانیشتنەكانی رابردوو و ئەو رێكارانەی كە لەبارەیانەوە گیراونەتەبەر لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەكانەوە، گفتوگۆكردن لەسەر باقی بڕگەكانی كە لە كارنامەكەدا هەیە و بەدواداچوون بۆ باجەكانی كۆبوونەوەكە سندوقی عێراقی بۆ گەشەپێدانی دەرەكی لەسەر كۆمپانیای گشتی بۆ چیمەنتۆی عێراقی.